settings icon
share icon
پرسیار

کتێبی پیرۆز لەبارەی هاوسەرگیری نێوان نەژادە جیاوازەکان چی دەڵێت؟

وه‌ڵام


شەریعەتی پەیمانی کۆن لە (دواوتار ٧: ٣- ٤)دا فەرماندەدات کە گەلی ئیسراییل نابێت لەگەڵ نەژادە جیاوازەکاندا هاوسەرگیری بکەن. ئەمەش پەیوەندی نەبووە بە ڕەنگی پێست یان نەتەوەوە، بەڵکو پەیوەندی بە لایەنی دینی و ئایینییەوە هەبووە. ئەگەر ئیسراییلییەکان لەگەڵ نەژادی جیاوازی بێباوەڕ و بتپەرستەکاندا هاوسەرگیرییان کردبا ئەوا لە خودا دووردەکەوتنەوە. هەرچەندە لەدواییدا ڕێک ئەمە بەسەر گەلی ئیسراییلدا هات (سەیری مەلاخی ٢: ١١ بکە).

هەمان حوکمیش لە پەیمانی نوێدا ئاماژەی پێکراوە، بەڵام لە ئاستێکی تەواو جیاواز کە هیچ پەیوەندییەکی بە نەژاد و ڕەگەزەوە نییە: "له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان له‌ژێر یه‌ك نیردا مه‌بن، چونكه‌ چ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ڕاستودروستی و خراپه‌دا هه‌یه‌؟ یاخود چ هاوبه‌شییه‌كه‌ له‌نێوان تاریكی و ڕووناكیدا؟" (دووم کۆرنسۆس ٦: ١٤). هەروەک چۆن ئیسراییلییەکان فەرمانیان پێکراوە کە لەگەڵ بتپەرستەکاندا هاوسەرگیری نەکەن، بەهەمان شێوە مەسیحییەکانیش فەرمانیان پێکراوە کە لەگەڵ بێباوەڕەکاندا هاوسەرگیری نەکەن. کتێبی پیرۆز هەرگیز نەیوتووە کە هاوسەرگیری نێوان نەژادە جیاوازەکان هەڵەیە. هەرکەسێک هاوسەرگیری نەژادی جیاواز ڕەتبکاتەوە ئەوا ئەو کەسە لە دەرەوەی دەسەڵاتی کتێبی پیرۆز ئەو کارە دەکات.

مارتن لوتەر کینگ دەڵێت: "کەسەکان دەبێت بەپێی ڕەفتار و ئاکاریان حوکمیان بەسەردا بدرێت نەوەک بەپێی ڕەنگی پێستیان." دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە نەوەک جیاکاری و دەمارگیریمان بەرانبەر مرۆڤەکانی دیکە هەبێت (یاقوب ٢: ١- ١٠). لەڕاستیدا ڕوانگەی کتێبی پیرۆز ئەوەیە کە تەنیا یەک نەژاد بوونی هەیە ئەویش نەژادی مرۆڤە، هەموومان لە ئادەم و حەواوە هاتووین. لەکاتی هەڵبژاردنی هاوسەردا، تاکی مەسیحی دەبێت لەوە دڵنیا بێت کە هاوسەری داهاتووی دووبارە لەدایک بووەتەوە لەڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح واتە باوەڕداری ڕاستەقینەی مەسیح بێت (یۆحەنا ٣: ٣- ٥). باوەڕبوون بە عیسای مەسیح بنەمای کتێبی پیرۆزە بۆ هاوسەرگیری نەوەک ڕەنگی پێست. هاوسەرگیری نێوان نەژادە جیاوازەکان پەیوەندی نییە بە ڕاست و هەڵەبوونەوە بەڵکو پەیوەستە بە دانایی و بڕیاری دروست و نوێژەوە هەیە.

ئەو کەسانەی کە لە نەژادی جیاوازن و دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، تاکە شتێک کە دەبێت لەبەرچاوی بگرن بۆچوونی خۆیان و کەسانی دەوروبەریانە؛ تەنانەت هەندێک کات تووشی کێشە دەبن کاتێک دەبینن ڕەنگی پێستی منداڵەکانیان جیاوازە لە هی خۆیان. لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگی پێست نابێت پشتگوێ بخرێت بەڵام نابێت هۆکارێکی بڕیاردەربێت لە دروستکردنی خێزاندا. هاوسەرە نەژاد جیاوازەکان دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو گاڵتە و سووکایەتییەی لەلایەن کەسانی دیکەوە پێیان دەکرێت؛ دەبێت بەپێی بنەماکانی کتێبی پیرۆز وەڵامی ئەو جۆرە سوکایەتی و دەمارگیرییانە بدرێنەوە. (ڕۆما ١٠: ١٢) دەڵێت: "چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوله‌كه‌ و یۆنانی نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌." ئەو مەسیحی و کەنیسانەی لە هاوسەرگیریدا ڕەچاوی جیاوازی نەژاد و ڕەنگی پێستی ناکەن دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە ئێمەی مەسیحی بەهۆی مەسیحەوە یەکسانین و جیاوازیمان نییە.

English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

کتێبی پیرۆز لەبارەی هاوسەرگیری نێوان نەژادە جیاوازەکان چی دەڵێت؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries