settings icon
share icon
پرسیار

ئایا گیانله‌به‌ره‌ ماڵییەکان و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌چنه‌ به‌هه‌شت؟ ئایا گیانله‌به‌ره‌ ماڵییەکان و ئاژه‌ڵه‌كان ڕۆحیان هه‌یه‌؟

وه‌ڵام


کتێبی پیرۆز هیچ فێرکردنێکی تایبەتی تێدا نییە لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ ئاژه‌ڵه‌كان "رۆحیان" هه‌یه‌ یان ده‌چنه‌ به‌هه‌شت؛ بەڵام ئێمه‌ ده‌توانین بنه‌ما گشتییەكانی كتێبی پیرۆز به‌كاربهێنین بۆ ڕوونكردنەوەی بابەتەکە. كتێبی پیرۆز ده‌ڵێت كه‌ مرۆڤ (په‌یدابوون ٢: ٧) و ئاژه‌ڵ (په‌یدابوون ١: ٣٠، ٦: ١٧، ٧: ١٥، ١٥: ٢٢) هه‌ردووكیان "هه‌ناسه‌ی ژیانیان" هه‌یه‌ و بوونەوەرن. گرنگترین و بەرچاوترین جیاوازی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ئەوەیە کە مرۆڤ له‌سه‌ر شێوه‌ی خودا دروست كراوه‌ (په‌یدابوون ١: ٢٦- ٢٧)، بەڵام ئاژه‌ڵ به‌و شێوەئە‌ دروست نه‌كراوە. له‌سه‌ر شێوه‌ی خودا درووست بوون واته‌ مروڤه‌كان له‌ شێوه‌ی خودان لەوەی کە وەکو خودا بوونەوەرێکی ڕۆحین، خاوەنی فکر و هەست و ئیرادەن؛ تەنانەت بەشێک لە بوونیان دوای مردنیش بەردەوام دەبێت. هەربۆیە ئه‌گه‌ر گیانله‌به‌ره‌ ماڵییەکان و ئاژه‌ڵه‌كان خاوەنی ڕۆح و ڕەهەندە مەعنەوییەکانیش بن ئەوا "چۆنیه‌تی و جۆر"ـەکەی دەبێت‌ جیاواز و نزمتر بێت لە هی مرۆڤ. ئه‌م جیاوازیه‌ له‌وانه‌یه‌ واتای ئەوە بێت کە "رۆحی" گیانله‌به‌ره‌ ماڵییەکان و ئاژه‌ڵه‌كان وەکو جەستەیان له‌ دوای مردارەوەبوون و تۆپینیان لەناودەچن.

یه‌كێكی دیکە لەو خاڵانەی کە شیاوی هەڵوەستە لەسەر کردنە ئەوەیە کە لە په‌یدابووندا (دروستکردنی ئاسمان و زەوی لە ٦ ڕۆژدا)، ئاژه‌ڵه‌كان به‌شێك بوون لە پرۆسه‌ی بەدیهێنراوەکانی خودا‌. خودا ئاژه‌ڵه‌كانی دروستكرد و بینی کە باش بوون (په‌یدابوون ١: ٢٥). هەربۆیە هیچ هۆکار و بیانووێک لەبەردەستدا نییە کە لە زەوی و ئاسمانی نوێدا نابێت ئاژەڵ هەبێت (ئاشكراكردن ٢١: ١١). به‌ دڵنیاییه‌وه‌ لەکاتی جەژنی هەزار ساڵەی شانشینی خودا ئاژەڵ بوونی دەبێت (ئیشایا ١١: ٦، ٦٥: ٢٥). بەڵام زەحمەتە بتوانین بڵێین ئەو ئاژەڵ و گیانلەبەرانە هەمان ئەو ئاژەڵانە دەبن کە ئێستا هەن.

ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ یەزدان دادپه‌روه‌ره‌، هەربۆیە کاتێک دەڕۆین بۆ به‌هه‌شت، گوێڕایەڵی بڕیارەکەی ئەو دەبین، جا هەرچییەک بێت.

English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

ئایا گیانله‌به‌ره‌ ماڵییەکان و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌چنه‌ به‌هه‌شت؟ ئایا گیانله‌به‌ره‌ ماڵییەکان و ئاژه‌ڵه‌كان ڕۆحیان هه‌یه‌؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries