مسیحی چیست؟
پرسیار: مسیحی چیست؟
وه‌ڵام:
پێناسه‌ی وشه‌دان له یه‌ک مه‌سێحی شتێک وه‌کو ئه‌م رسته‌یه: "که‌سێ که به عیسا مه‌سێح یان ئایینێ که به پێی فێرکردنه‌کانی عیسا مهسێحه، ئیمانی هه‌یه." وێرای ئه‌وه‌ی که خاڵێکی ده‌سپێکردنی چاکه، به‌ڵام وه‌کو پێناسه‌ی وشه‌دانه‌کانی تر واتای هه‌قێقی ئینجیل له مه‌سێحی بوون پێشکه‌ش ناکات. وشه‌ی "مه‌سێحی" سێ جار له په‌ڕتووکی نوێی مهسێحییهکاندا (کرده‌وه‌کان ۱۱:۲۶؛ ۲۶:۲۸؛ ۱ پیتێر ۴:۱۶) به‌کار هێنراوه. پێڕه‌وانی عیسا مه‌سێح سه‌ره‌تا له ئه‌نتاکییه (کرده‌وه‌کان ۱۱:۲۶) دا "مه‌سێحی"یان پێ گوترا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاکار، کرده‌وه و گوتاری ئه‌وان وه‌کو مه‌سێح بوو. وشه‌ی "مه‌سێح" له زماندا به واتای "سه‌ر به گروپی مه‌سێح" یان "پێڕه‌وی مه‌سێح" بوونه.
به‌داخه‌وه به درێژایی کات، وشه‌ی "مه‌سێح" به‌شێکی زۆری باری واتایی خۆی له ده‌ست داوه و سه‌باره‌ت به که‌سێ به‌کار ده‌هێنرێت که که‌سێکی به‌دینه یان بۆ بایه‌خه به‌رزه‌کانی ئه‌خلاقی گرنگایه‌تی داده‌نێت به‌ڵام دیار نییه که پێڕه‌وێکی راسته‌قینه‌ی عیسا مهسێحه یان نا. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و بڕوایان به عیسا مه‌سێح نییه، به‌ته‌نیا به‌و بۆنه‌وه که ده‌ڕۆنه که‌لیسا یان له وڵاتێکی "مه‌سێحی"دا ده‌ژین، خۆیان به مه‌سێحی ده‌زانن. به‌ڵام چوون بۆ که‌لیسا، خزمه‌ت به که‌سانی به‌دبه‌خت، یان چاک بوون پیشانده‌ری مه‌سێحی بوون نییه. چوون بۆ که‌لیسا پیشانده‌ری مه‌سێحی بوونی ئێوه نییه هه‌روه‌ها که چوون بۆ گاراژ پیشانده‌ری ئۆتۆمبیل بوونی ئێوه نییه. ئه‌ندامی کهلیسایهک بوون، به‌شداری رێکوپێک له رێ و ره‌سم و کارکردن له که‌لیسادا ئێوه ناکاته مه‌سێحی.
ئینجیل به‌مجۆره فێر ده‌کات که خوا ئێمه به‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که جێبه‌جێیان ده‌که‌ین قبووڵ ناکات. تیتوس ۳:۵ ده‌ڵێت: "ئه‌و ئێمه رزگار کرد نه به بۆنه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که جێبه‌جێمان کردوون به‌ڵکو به بۆنه‌ی ره‌حمه‌تیه‌وه. ئه‌و به به‌خشینی له‌دایکبوونێکی دووباره و تازه‌کردنه‌وه‌ی حه‌یات له رێگای رۆحی پیرۆزه‌وه ئێمه‌ی رزگار کرد. "که‌وایه، مه‌سێحی ئه‌و که‌سه‌یه که له‌لایه‌ن خواوه دووباره له‌دایک بووه (جان ۳:۳؛ جان ۳:۷؛ ۱ پیتێر ۱:۲۳) و ئیمان و بڕوای به عیسا مه‌سێح هه‌یه. ئێفێسسیان ۲:۸ ده‌ڵیت: "... به ره‌حمه‌ته که له رێگای ئیمانه‌وه رزگار بوونه و ئه‌مه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه نییه، که‌ره‌می خوایه."
مهسێحییهکی راسته‌قینه که‌سێکه به خودی عیسا مه‌سێح و کرده‌وه‌کانی ئه‌و ئیمان و بڕوای هه‌یه، به تایبه‌ت مه‌رگی ئه‌و له سه‌ر خاچ به هۆی دانه‌وه‌ی تاوانی گوناحه‌کان و هه‌روه‌ها زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌و له رۆژی سێهه‌مدا. جان ۱:۱۲ ده‌ڵێت: "وێرای ئه‌وه، ئه‌و بۆ هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌سندی ده‌که‌ن، باوه‌ڕیان به ناوی ئه‌و بوو، ئه‌و مافه‌ی دا که منداڵانی خوا بن. "نیشانه‌ی مهسێحییهکی هه‌قێقی، عه‌شقی ئه‌و به دیتران و پێڕه‌وی کردنی ئه‌و له که‌لامی خوایه (۱ جان ۲:۴، ۱۰). مهسێحییهکی راسته‌قینه له راستیدا منداڵی خوا، ئه‌ندامێک له خێزانی هه‌قێقی خوا و که‌سێکه له رێگای بڕوایه‌وه به عیسا مه‌سێح ژیانێکی نوێی پێ به‌خشراوه.
داخوا به بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سێح بڕیارێکتان داوه؟ ئه‌گه‌ر وایه، تکایه له سه‌ر دوکمه‌ی "ئه‌مڕۆ مهسێحم په‌سند کرد" کرته بکه‌ن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی
مسیحی چیست؟
|