settings icon
share icon
پرسیار

ژنی قایین (قابیل) کێ بوو؟ ئایا قایین لەگەڵ خوشکی خۆی هاوسەرگیری کردووە؟

وه‌ڵام


کتێبی پیرۆز بە دیاریکراوی پێمان ناڵێت کە ژنی قایین کێ بووە. تاکە وەڵامی گونجاو ئەوەیە کە ژنی قایین خوشکی یان برازا یان نەوەی براکەی بووە. کتێبی پیرۆز پێمان ناڵێت کە قایین چەند ساڵی بووە کاتیک کە هابیلی کوشت (پەیدابوون ٤: ٨). لەبەرئەوەی هەردووکیان جوتیار بوون، کەواتە دەبێت کەسانی تەواو پێگەیشتوو بووبێتن، لەوانەیە خێزانیشیان هەبووبێت. بێگومان ئەو کاتەی کە قایین هابیلی برای کوشت، ئادەم و حەوا جگە لەو دوانە زۆر منداڵی دیکەیان هەبووە (پەیدابوون ٥: ٤). لەبەرئەوەی کە دوای کوشتی هابیل، قابیل ترساوە کە بیکوژنەوە (پەیدابوون ٤: ١٤)، کەواتە ئادەم و حەوا منداڵی زۆر زیاتریان هەبووە، بگرە لەوانەشە لەو کاتەدا نەوەشیان هەبووبێت. ژنی قایین (پەیدابوون ٤: ١٧) کچی یان نەوەی ئادەم و حەوا بووە.

لەبەرئەوەی ئادەم و حەوا یەکەم و تەنیا مرۆڤی سەر زەوی بوون، کەواتە منداڵەکانیان ناچاربوون لەناو یەکتردا (خوشک لەگەڵ برا) هاوسەرگیری بکەن. خودا هاوسەرگیری ناو یەک خێزانی ڕەتنەکردەوە تا دوای ماوەیەکی زۆر کە مرۆڤەکان ئەوەندە زیاد بوون کە پێویست بە هاوسەرگیری نێوان یەک خێزان نەکات (لێڤییەکان ١٨: ٦- ١٨). هۆکاری سەرهەڵدانی تێکچوونی جینی لە هاوسەرگیری نێوان کەسە زۆر نزیکەکاندا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتێک دوو کەسی نزیک لەیەک (خوشک و برا) پێکەوە هاوسەرگیری دەکەن، ئەگەری سەرهەڵدانی تێکچوونی جینی لە ئاستێکی بەرزدایە، چونکە دایک و باوک خاوەنی جینی تێکچووی وەکو یەکن و هەرچەند ئاستی خزمایەتی نێوان باوک و دایک کەمتر بێت بە هەمان ئەندازە تێکچوونی جینی کەمتر دەبێتەوە. بە درێژایی سەدەکانی ڕابردوو، لەگەڵ زیاتر گەشەسەندنی تێکچوونی جینی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە کۆدی جینی بەشێوەیەکی بەرچاو پیس بوون. ئادەم و حەوا هیچ تێکچوونێکی جینییان نەبووە. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان و چەند نەوەیەک دوای ئەوانیش زۆر لە ئێمە (نەوەی ئێستا) سەلامەت تر بن. تەنانەت ئەگەر ئادەم و حەوا و نەوەکانیان چەند تێکچوونێکی جینیان هەبووبێت، هێشتا هەر هاوسەرگیری کەسە زۆر نزیکەکان هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەدەکردن.

لەوانەیە هاوسەرگیری نێوان قایین و خوشکەکەی زۆر سەیر و مایەی سەرسوڕمان بێت بەڵام لەبەرئەوەی خودا یەکەم جار تەنیا ژن و پیاوێکی دروست کرد، نەوەی دووەم هیچ بژاردەیەکی لەبەردەست نەبووە ئەوە نەبێت کە لەنێوان یەکتردا هاوسەرگیری بکەن.

English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

ژنی قایین (قابیل) کێ بوو؟ ئایا قایین لەگەڵ خوشکی خۆی هاوسەرگیری کردووە؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries