settings icon
share icon
پرسیار

کتێبی پیرۆز چۆن لە ئاسایشی جاویدانی دەڕوانێت؟

وه‌ڵام


کاتێک کەسێک مەسیح وەکو ڕزگارکاری خۆی قبووڵ دەکات، پەیوەندییەک لەگەڵ یەزدان دروست دەکات کە زەمانەتی ئاسایشی جاویدانی دەکات. (یاقوب ١: ٢٤) دەڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ بتانپارێزێت له‌ كه‌وتن، به‌ شادییه‌وه‌ش بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆیه‌كه‌ی ڕاتانبگرێت." هێزی یەزدان توانای ئەوەی هەیە کە باوەڕدار لە کەوتن بپارێزێت. بەدەست خودایە نەوەک ئێمە، کە بمانباتە بەردەم شکۆیەکەی. ئاسایشی جاویدانیمان لە ئەنجامی پاراستنمانە لەلایەن یەزدانەوە نەوەک لە ئەنجامی بەدەستهێنانی ڕزگاریمانەوە بێت.

مەسیحی پەروەردگار دەفەرموێت: "ژیانی هه‌تاهه‌تاییان ده‌ده‌مێ و هه‌رگیز له‌ناو ناچن، كه‌سیش له‌ ده‌ستم نایانڕفێنێت. باوكم كه‌ به‌ منی داون له‌ هه‌مووان گه‌وره‌تره‌، كه‌سیش ناتوانێت له‌ ده‌ستی باوك بیانڕفێنێت" (یۆحەنا ١٠: ٢٨- ٢٩). باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحیش ئێمەی توند گرتووە. کێ دەتوانێت لەناو دەستی باوک و کوڕ دەرمانبێنێت؟

(ئەفەسۆس ٤: ٣٠) پێمان دەڵێت کە باوەڕدارەکان "بۆ ڕۆژی ڕزگاری مۆرکراون." ئەگەر ڕزگارکردنی باوەڕدارەکان بەڕاستی پایەدار و ئاسایشی نەبێت، ئەوا ناکرێت تا ڕۆژی ڕزگاری مۆرکرابێتن؛ بەڵکو تا کاتی گوناهکردن و لە دین هەڵگەڕانەوە یان بێباوەڕی بەردەوام دەبێت. (یۆحەنا ٣: ١٥- ١٦) ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بێنێت لەناوناچێت بەڵکو "ژیانی جاویدانی و هەتاهەتایی دەبێت." ئەگەر پەیمانی ژیان جاویدانی بە کەسێک بدرێت و پاشان لێی وەربگیرێتەوە، ئەوە ئیتر ناتوانیت پێی بڵێیت ژیانی جاویدانی. ئەگەر ئاسایشی جاویدانی ڕاست نەبێت، ئەوا پەیمانەکانی ژیانی هەتاهەتایی و جاویدانی کتێبی پیرۆز هەمووی هەڵەن و ڕاست و نین.

بەهێزترین بەڵگەی ئاسایشی جاویدانی لە (ڕۆما ٨: ٣٨- ٣٩)دا هاتووە کە دەڵێت: "چونكه‌ دڵنیام نه‌ مردن و نه‌ ژیان، نه‌ فریشته‌كان و نه‌ سه‌رۆكه‌كان، نه‌ شته‌كانی ئێستا و نه‌ شته‌كانی داهاتوو، نه‌ هێزه‌كان، نه‌ به‌رزی و نه‌ قووڵی، نه‌ به‌دیهێنراوی دیكه‌، ناتوانێت له‌ خۆشه‌ویستی خودا جیامان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌ماندایه‌." ئاسایشی جاویدانی و هەتاهەتایی ئێمە پەیوەستە بە خۆشەویستی خودا بۆ ئەوانەی کە ڕزگاری کردوون. ئاسایشی جاویدانی ئێمە لەلایەن مەسیحەوە بەدەست هاتووە، خودا پەیمانی داوە و ڕۆحی پیرۆز مۆری کردووە.

English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

کتێبی پیرۆز چۆن لە ئاسایشی جاویدانی دەڕوانێت؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries