settings icon
share icon
پرسیار

نوێژی گوناهبار چییە؟

وه‌ڵام


کاتێک کەسی گوناهبار تێدەگات و دەزانێت کە گوناهبارە و پێویستی بە رزگارکارە، لەبەردەم خودا نوێژ (دۆعا) دەکات تاوەکو ببەخشرێت و ژیانی ئەزەلی بەدەستبێنێت؛ بەم نوێژە دەوترێت نوێژی گوناهبار. ئەم دۆعایە خۆی ناتوانێت هیچ شتێک بگۆڕێت بەڵام ئەو کاتە کاریگەری دەبێت ئەگەر هاتوو رەنگدانەوەی ناسین و دەرک و ئیمانی کەسەکە بێت لەبارەی گوناهباربوونی و پێویستی رزگارکار.

یەکەم لایەنی نوێژی گوناهبار بریتییە لەوەی کە کەسەکە دەبێت دەرک بەوە بکات کە گوناهبارە. (رۆما ٣: ١٠) دەڵێت: "وه‌ك نووسراوه كه‌س بێتاوان نییه‌، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش." کتێبی پیرۆز بە روونی پێمان دەڵێت کە هەموومان گوناهمان کردووە. گوناهبارین و پێویستمان بە بەزەیی و بەخشینی خودایە (تیتۆس ٣: ٥- ٧). بەهۆی گوناهەکانمانەوە شایانی سزای ئەزەلیین (مەتا ٢٥: ٤٦). نوێژی گوناهبار لە راستیدا پاڕانەوەی گوناهبارە لە خودا کە لە جێگەی حوکمدان و تووڕەیی، نیعمەت و بەزەیی پێببەخشێت.

دووەم لایەنی نوێژی گوناهبار ئەوەیە کە کەسی گوناهبار دەبێت دەرک بەو کارە بکات کە خودا بۆ چارەسەری ونبوون و گوناهی ئێمە کردوویەتی. مەسیح جەستەی وەرگرت و لە عیسای مەسیحدا بوو بە مرۆڤ (یۆحەنا ١: ١، ١٤). عیسا لە کاتێکدا بێگوناه و تەواو و بێخەوش ژیا بەڵام فێرکردنەکانی دەربارەی خودا بوو (یۆحەنا ٨: ٤٦، دووەم کۆرنسۆس ٥: ٢١).

پاشان عیسا لە جێگەی ئێمە لەسەر خاچ گیانی سپارد و ئەو سزایەی بە ئەستۆ گرت کە شایانی ئێمە بوو (رۆما ٥: ٨). مەسیح لە مردن هەستایەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر مردندا بسەلمێنێت (کۆلۆسی ٢: ١٥، یەکەم کۆرنسۆس بەشی ١٥). بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانەی کە باسمان کردن، ئەگەر ئیمان و باوەڕمان بە مەسیح هەبێت ئەوا گوناهەکانمان دەبەخشرێت و پەیمانی ژیانی ئەزەلی وەردەگرین. لە کۆتاییدا ئەوەی کە پێویستە ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە باوەڕ بەوە بکەین کە عیسا لەجێگەی ئێمە گیانی سپاردووە و لە مردن هەستاوەتەوە (رۆما ١٠: ٩- ١٠). تەنیا بە نیعمەت رزگارمان دەبێت، تەنیا لە رێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح. (ئەفەسۆس ٢: ٨) دەڵێت: "چونكه‌ به‌ نیعمه‌ت ڕزگارتان بوو به‌هۆی باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاری خودایه."‌

وتنی نوێژی گوناهبار یان دۆعای گوناهبار رێگەیەکە تاوەکو کەسی گوناهبار لەبەردەم خودا رایبگەیەنێت کە تەنیا عیسای مەسیح دەتوانێت رزگاری بکات و عیسا وەکو رزگارکاری شەخسی خۆی قبووڵ بکات. هیچ وشەیەکی "جادویی" لەئارادا نییە کە ببێتە هۆی رزگاری. تەنیا باوەڕ بە مردن و هەستانەوەی مەسیح دەتوانێت رزگارمان بکات. ئەگەر دەرکت بەوە کردووە و دەزانیت کە گوناهباریت و پێویستت بە رزگارییە لەڕێگەی عیسای مەسیحەوە، ئەوا دەتوانی ئەم نوێژە بڵێیت کە تایبەتە بە گوناهباران: "ئەی یەزدان، دەزانم کە گوناهبارم. دەرک بەوە دەکەم کە من شایانی سزای دەرەنجامی گوناهەکانمم. بەڵام من متمانەم بە عیسای مەسیح هەیە و وەکو رزگارکاری خۆم قبووڵی دەکەم. باوەڕ و ئیمانم بەوە هەیە کە مردن و پاشان زیندووبونەوەی لەنێو مردووان، بەخشینی بۆ دابین کردووم. تەنیا و تەنیا متمانە و ئیمانم بە عیسای مەسیحە وەکو رزگارکاری شەخسیم. زۆر سوپاس ئەی پەروەردگار بۆ بەخشین و رزگارکردنم! ئامین!

ئایا به‌ هۆی خوێندنەوەی ئەم بابەتەوە بڕیارت دا کە لە قوڵایی دڵەوە باوەڕ بە مەسیح بێنیت‌؟ ئه‌گه‌ر وایه‌‌، تکایه، کرتە له‌ سه‌ر ئەم نوسینەی خوارەوە "ئه‌مڕۆ مەسیحم لە ناخی دڵەوە قبووڵ کرد" بکە.
English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

نوێژی گوناهبار چییە؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries