ده‌سته‌به‌رکردنی لێ بووردوویی خوا؟ چۆن ده‌توانم کارێ بکه‌م که خوا گوناحه‌کانی ئه‌من ببه‌خشێت؟
پرسیار: ده‌سته‌به‌رکردنی لێ بووردوویی خوا؟ چۆن ده‌توانم کارێ بکه‌م که خوا گوناحه‌کانی ئه‌من ببه‌خشێت؟
وه‌ڵام:
کرده‌وه‌کان ۱۳:۳۸ به‌مجۆره ده‌ڵێت: "که‌وایه، براکانی من، ده‌مه‌وێت بزانن که به‌خشینی گوناحه‌کان له رێگای عیساوه به ئێوه راده‌گه‌یندرێت"
لێ بووردوویی چییه و بۆچی پێویستم پێیه‌تی؟
وشه‌ی " لێبووردوویی" به واتای له نێوبردنی پێشینه‌ی خراپ، لێ بووردن (لێ خۆشبوون) و به‌خشینی قه‌رزه. کاتێ له که‌سێ زۆڵم ده‌که‌ین، بۆ چاک کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و، داوای لێ بووردن ده‌که‌ین. هیچ که‌س به‌ته‌نیا به‌و بۆنه‌وه که شیاوی لێ بووردنه، نابه‌خشرێت. هیچ که‌س شیاوی لێ بووردن نییه. لێ بووردوویی نیشانه‌ی عه‌شق، ره‌حمه‌ت و دلۆڤانییه. لێ بووردن، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که وێرای زۆڵمێ که حهقتاندا کراوه، شتێک له دژی دیتری له دڵی خۆتاندا رانه‌گرن.
په‌ڕتووکی ته‌واوی ئینجیل به‌مجۆره ده‌ڵێت که ئێمه هه‌موومان پێویستمان به لێ بووردوویی له‌لایه‌ن خواوه‌یه. ئێمه هه‌موومان تووشیاری گوناحگهلێ ببووینه. په‌رتووکی کۆمه‌ڵی بن داوود ۷:۲۰ وه‌ها ده‌ڵێت: "هیچ پیاوێکی دروستکار له سه‌ر زه‌ویدا نییه که به‌رده‌وام کاری چاکه بکات و قه‌ت تووشیاری گوناح نه‌بێت." هه‌روه‌ها ۱ جان ۱:۸ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئیدیعای بێ گوناحی بکه‌ین، خۆمان فریو داوه و هه‌قێقه‌ت له لای ئێمه نییه." هه‌ر گوناحێک، نیشانه‌ی سه‌رپێچی له خوایه (زه‌بوور ۵۱:۴). له ئاکامدا، یه‌ک یه‌کی ئێمه پێویستمان به لێ بووردنی خوایه. ئه‌گه‌ر گوناحه‌کانمان نه‌به‌خشرێن، له ژیانی هه‌رمانی خۆماندا به‌رده‌وام به بۆنه‌ی دواهاته‌کانی گوناحهکانمانهوه له ره‌نجدا ده‌بین (مه‌تا ۲۵:۴۶؛ جان ۳:۳۶).
لێ بووردوویی – چۆن بکه‌ومه به‌ر لێ بووردن؟
به‌خته‌وه‌رانه، خوا دلۆڤان و خاوه‌ن به‌زه‌ییه و ئۆگری لێ بووردنی گوناحه‌کانی ئێمه‌یه! ۲ پیتێر ۳:۹ ده‌ڵێت: "..ئه‌و له به‌رانبه‌ر ئێوه‌دا سه‌بووره، له نێوچوونی که‌سێکی ناوێت به‌ڵکو ده‌یهه‌وێت که هه‌مووان بۆ تۆبه {به‌ره‌و لای ئه‌و} بڕۆن. "خوا ئۆگری به‌خشینی ئێمه‌یه هه‌ر به‌م هۆیه ئێمه ده‌خاته به‌ر لێ بووردنی خۆی.
ته‌نیا سزای گوناحه‌کانی ئێمه مه‌رگه. نیوه‌ی سه‌ره‌تای رۆمی ۶:۲۳ به‌مجۆره ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سزای گوناحه‌کانی ئێمه مه‌رگه..." مه‌رگی هه‌میشه‌یی شتێکه که له به‌رانبه‌ر گوناحهکانماندا به ده‌ستمان هێناوه. خوا به پێی نه‌خشه‌ی بێ که‌م و کورتی خۆی، بوو به مرۆڤ: عیسا مه‌سێح (جان ۱:۱، ۱۴). عیسا له سه‌ر خاچ گیانی دا و بوو به هه‌ڵگری ئه‌و سزایه‌ی که شیاوی بووین و ئه‌وه مه‌رگ بوو. ۲ قۆرنتیان ۵:۲۱ به‌مجۆره فێر ده‌کات: "خوا ئه‌وی که هیچ گوناحێکی نه‌بوو، کردی به گوناحی ئێمه تاکو ره‌نگه ببینه عه‌داڵه‌تی خوا له‌ودا." عیسا له سه‌ر خاچ گیانی دا و بوو به هه‌ڵگری ئه‌و سزایه‌ی که شیاوی بووین! له مه‌قامی خوادا، مه‌رگی عیسا بووه هۆی لێ بووردنی گوناحه‌کانی هه‌مووی جیهان. ۱ جان ۲:۲ ده‌لێت: "ئه‌و قوربانی که‌فاره‌ی گوناحه‌کانی ئێمه‌یه، نه‌ته‌نیا گوناحه‌کانی ئێمه، به‌ڵکو گوناحه‌کانی هه‌مووی جیهان." عیسا له شوێنگه‌ی مه‌رگ هه‌ستا و به‌مجۆره سه‌رکه‌وتنی خۆی له به‌رانبه‌ر گوناح و مه‌رگدا راگه‌یاند (۱ قۆرنتیان ۲۸-۱۵:۱). له رێگای مه‌رگ و زیندوو کردنه‌وه‌ی عیسای مهسێحهوه، ستایشتی خوا بکه‌ن، نیوه‌ی دووه‌می رۆمی ۶:۲۳ هه‌قێقه‌تی هه‌یه که ده‌ڵێت: "... به‌ڵام که‌ره‌می خوا، ژیانی هه‌رمان له رێگای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، عیسای مهسێحهوهیه."
داخوا ده‌تانه‌وێت که گوناحه‌کانتان ببه‌خشرێن؟ داخوا هه‌ست ده‌که‌ن که گوناحێکی سهرکۆنهکراوتان هه‌یه که وێده‌چێت ناتوانن له ده‌ستی رزگار ببن؟ ئه‌گه‌ر به عیسا مه‌سێح وه‌کو رزگارکه‌ری خۆتان ئیمان بهێنن، گوناحه‌کانتان ده‌به‌خشرێن. په‌رتووکی کۆمه‌ڵی بن داوود ۱:۷ ده‌ڵێت: "به پێی ره‌حمه‌تی بێ کۆتایی خوا، رزگاری ئێمه له رێگای خوێنی ئه‌و و لێ بووردنی گوناحه‌کانمان له لای ئه‌وه." عیسا دهینی ئێمه‌ی دا تاکو ببه‌خشرێین. ته‌نیا کارێ که ده‌بێ بیکه‌ن ئه‌وه‌یه که له خوا داوا بکه‌ن که ئێوه له رێگای عیساوه ببه‌خشێت و باوه‌ڕتان هه‌بێت که عیسا بۆ پێدانی لێ بووردن به ئێوه، گیانی داوه، ئه‌و کاته ده‌به‌خشرێن! جان ۱۷-۳:۱۶ بریتییه له‌م په‌یامه جێ سه‌رسووڕمانه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خوا ئه‌وه‌نده ئه‌م جیهانه‌ی خۆش ده‌وێت که ته‌نیا کوڕه‌که‌ی خۆی به‌خت کرد و هه‌ر که‌سێ ئیمانی پێی بێت له نێو ناچێت و ژیانێکی هه‌رمانی (نه‌مرانه‌ی) ده‌بێت. چۆنکو خوا کوڕه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌م جیهانه نارد، نه بۆ مه‌حکووم کردنی دنیا، به‌ڵکو بۆ رزگارکردنی دنیا له رێگای ئه‌وه‌وه."
لێ بووردن: داخوا به راستی هه‌ر به‌م ساکارییهیه؟
ئه‌رێ هه‌ر به‌م ساکارییهیه! ناتوانن لێ بووردوویی له خوا ده‌ستبه‌ر بکه‌ن. ناتوانن خه‌رجیی لێ بووردن له لایه‌ن خواوه بده‌ن. به‌ته‌نیا ده‌توانن به ئیمان و له رێگای ره‌حمه‌ت و لێ بووردوویی خواوه ئه‌وه وه‌رگرن. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت عیسا مه‌سێح وه‌کو رزگارکه‌ری خۆتان قبووڵ بکه‌ن و بکه‌ونه به‌ر لێ بووردوویی خوا، ئه‌مه دوعایه‌که که ده‌توانن بۆ ئه‌م کاره بیخوێنن. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوعایه یان هه‌ر دوعایه‌کی تر ئێوه رزگار ناکات. به‌ته‌نیا ئیمان به مهسێحه که ده‌بێته هۆی لێ بووردنی گوناحه‌کان. ئه‌م دوعایه رێگایه‌که بۆ ده‌ربڕینی ئیمانتان به خوا و سپاس لێکردنی بۆ لێ بووردنی ئێوه‌یه. "خوایا، ده‌زانم که له به‌رانبه‌ر تۆدا تووشیاری گوناح ببوومه و شیاوی سزادانم. به‌ڵام عیسا مه‌سێح، هه‌ڵگری سزایه‌ک بوو که من شیاوی ئه‌وه‌م تاکو له رێگای ئیمان به‌و، ببه‌خشرێم. بۆ رزگاری به تۆ ئیمان ده‌هێنم. به هۆی ره‌حمه‌ت و لێ بووردوویی مه‌زنی تۆ سوپاسگوزارم! ئامین!"
داخوا به بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سێح بڕیارێکتان داوه؟ ئه‌گه‌ر وایه، تکایه له سه‌ر دوکمه‌ی "ئه‌مڕۆ مهسێحم په‌سند کرد" کرته بکه‌ن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی
ده‌سته‌به‌رکردنی لێ بووردوویی خوا؟ چۆن ده‌توانم کارێ بکه‌م که خوا گوناحه‌کانی ئه‌من ببه‌خشێت؟
|